گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا: پێویستە سوپای سوریا بگەڕێتەوە سنورەکانی نێوان ڕۆژئاوای کوردستان و تورکیا
دوای ئەوەی تورکیا هێڕشی داگیرکاری بۆسەر رۆژئاوای کوردستان دەستپێکرد، ئەگەر چی نۆ ڕۆژە هێڕشەکەی دەستپێکردووە تا ئێستا نەیتوانیوە هیچ ناوچەیەک کۆنتڕۆڵبکات، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا ڕایگەیاندووە کە پێویستە سوپای سوریا بگەڕێتەوە ناوچە سنوریەکان ئەوە جگە لەوەی داوای ڕاگرتنی هێڕشەکانی تورکیا دەکات.
ماریا زاخارۆف گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ڕایگەیاند، بەو هەولەی تورکیا ئاسایش نایێتە جێ، ئێمه دڵنیاین ئه‌و ناوچانه نه‌گه‌ڕێنه‌وه ژێر سه‌روه‌ری سووریا سه‌قامگیری و ئاسایشی ناوچه سنوورییه‌كان ده‌سته‌به‌ر نابێت.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا لە بارەی رێککەوتنی هەسەدە و رژێمی ئەسەد گوتی ئێمه پشتیوانی و پێشوازی له رێككه‌وتنی گونجاوی نێوان دیمه‌شق و كورده‌كان ده‌كه‌ین.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، بەداخەوە تیرۆریستان هێڕشی تورکیایان بە دەرفەت زانیوە تا خۆیان ڕێکبخەوەو مەترسی هڕڕشی چەکداریان لێ دەکرێت.
.