لوبنـان ڕاپەڕی .. داخستنی ڕێگاکان و 60 بریندار لە ڕیزی هێزە ئەمنیەکان

 

 

دەزگای ئەمنی ناوەخۆی لوبـنان ئەوڕۆ هەینی ڕایگەیاند 60 کەس لە هێزە ئەمنیەکان بریندار بوون لە دوای خۆپیشاندانەکانی ئـێوارەی پێنج شەممە وەك ناڕەزایی لەسەر ڕێوشوێنی حکومەت لە دەستگرتن و دانانی باج لەسەر ” واتس ئاب ”

 

هەروەها ڕایانگەیاند هەر چەندە ئێمە لەگەڵ ئازادی ڕادەربڕینین بەڵام ڕێگا نادەین دەست درێژی بکرێتە سەر هێزە ئەمنیەکان و سامانی گشتی و تایبەتەکان و هەر کەسێك دەستی هەبیت لەم کارە بە پێی یاسا دەستگیر دەکرێ ، شایەنی باسە ئەوڕۆ هەینی خۆپیشاندەران ڕێگای شار و شاروچکەکانیان گرتووە لە بەیروتی پایتەختەوە بۆ سەیدا و تەڕابلس و چەندین کەرت و ناوچەی دیکە ؛

 

سەرچاوە : شەفەق نیوز

Back to top button