ماکرۆن : ئۆپەراسیۆنەکەی تورکیا لە باکووری سوریا شێتیە

سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانۆئێل ماکرۆن ئەوڕۆ هەینی ئۆپەراسیۆنە سەربازیەکەی تورکیای لە باکووری سوریا بە شێتی ناوزەردکرد گوتیشی لە تویتێك دا ئاگاداری کێشانەوەی ئەمریکا بووم لە سوریا و لە لێدوانێکی دا لە لووتکەی یەکێتی ئەورووپا لە برۆکسل گوتی داواکارم لە فەڕەنسا و ئەڵمانیا و بەریتانیا لە هەفتەی داهاتوو کۆبوونەوەیەك لەگەڵ سەرۆکی تورکیا ڕێك بخەن .

 

ماکرۆن دووپاتی کردەوە کە چەکدارە بیانیەکانی داعش ئەوانەی بەنیازی هەڵاتنـن لە سوریا و دەیانەوێت بچنە عێراق دەبێ بوەستێندرین و لەوێ دادگایی بکرێن و ئەو چەکدارانەی لە ڕێی تورکیا دەیانەوێت بگەڕێنەوە فەڕەنسا دەست بەسەردەکرێن و لە دەدرێنە دادگا .

 

سەرچاوە : سکای نیوز

Back to top button