سەرۆکی پێشووی ئیتالیا: پێویستە هەموو جیهان بزانێت ئەردۆگان دەیەوێت تورکیا بگەڕێنێتەوە سەردەی عوسمانی

 

دوای هێڕشی داگیرکاری تورکیا بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان هێڕشەکە کاردانەوەی گەورەیی لەسەر ئاستی جاوخۆ و جیهان لێکەوتەوە، سەرۆکی پێشووی ئیتالی ڕایدەگەیێنێت، دوای ئەوەی توركیا لە ئەندامێتیی یەكێتی ئەورووپا وەرنەگیرا، ئەردۆگان بیرۆكەی دروستكردنەوەی ئیمپڕاتۆریەتی عوسمانیی بە مێشكدا هات.

سیلڤیۆ بەرلسكۆنی سەرۆكوەزیرانی پێشووی ئیتاڵیا لە میانەی بەشداریكردنی لە چالاكییەكی سیاسی لە پاراگوای، لە پرێس کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند:” راپرسییەك كراوە، ٦٣٪ هاووڵاتییانی توركیا داوا دەكەن توركیا ببێتە ئەندامی یەكێتیی ئەورووپا، بەڵام ئەمە رووی نەدا و ئەردۆغان پشتی لە یەكێتیی ئەورووپا كرد، بە جۆرێك لە جۆرەكان خەریكی زیندووكردنەوەی ئیمپڕاتۆریەتی عوسمانییە“.

سەرۆکی پێشووی ئیتالیا گوتیشی: “تورکیا ئەندامێكی گرنگی ناتۆیە، وڵاتێك لە نێوان ئاسیا و ئەورووپا و لە نێوان رۆژهەڵات و رۆژئاوایە، لەبری ئەوەی لە ئەورووپای نزیك بكەینەوە، كەچی توركیا بەرەو وڵاتانی ئیسلامی دەچێت، ئەمەش شتێكی باش نییە. ئەگەر ئەوكات بە قسەی منیان بكردایە و كارەكان وەكوو ئەوەی داوام كردبوو جێبەجێ بكرابایە، ئێستا ئەو بارودۆخەی لە توركیا و رۆژئاوا هەیە رووی نەدەدا”.

Back to top button