پێشبینی دەکرێت خۆپیشاندانەکان لە عێراق دەست پێبکەنەوە، پەرلەمانتارێکش ئاشکرای دەکات وڵاتان لە پشت خۆپیشاندانەکانن

 

دوای بەڕێوەچوونی زنجیرەیەک خۆپیشاندان لە باشور و ناوەڕاستی عێراق دەستەی سەرپەرشتی کردنی خۆپیشاندانەکان ڕایدەگەیێنن کە هەفتەی داهات خۆپیشاندان دەست پێدەکەنەوە، پەلەمانتارێکش ئاشکراێ دەکان کە وڵاتان لە پشت خۆپیشاندانەکانن.
ئەمڕۆ دەستەی بەڕێوەبردنی خۆپیشاندانەكانی عێراق، لە بەیاننامەیەکدا لەبەر ئەوەی داحوازیەکانمان جێبەجێنەکراون،هەفتەی داهاتوو دەست بە خۆپیشاندان دەکەینەوە، ئەم لەکاتێکدا بڕیارە پەرلەمانی عێراق بڕیارە جارێکی دیکە لە بارەی داخوازیەکانی خۆپیشاندەران کۆ ببێتەوە.

لەو بارەیەوە هەدار بارزانی پەرلەمانتاری فڕاكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ڕایگەیاندووە: ” خۆپیشاندانەکان دەست پێبکەنەوە مەترسیدار دەبێت چونکە دەزگا ئەمنیەکان ئاشکریانکردووە کە وڵاتان لە پشتی خۆپیشاندانەکانەوەن، ئەگەر چی بەشێكی زۆری داواكاریی خۆپیشاندەران كراونەتە بڕیار و لەلایەن پەرلەمان و حكوومەتی عێراقەوە دەركراون، بەڵام هەڕەشەی خۆپیشاندانەکان بەردەوامە”.

هەروەها ئەو پەرلەمانتارە ئاشكراشی كرد: “بەپێی ئەو بەڵگەو زانیاریانەی دەستی لایەنی باڵای ئەمنیی عێراق كەوتوون وڵاتان لە پشت ئەنجامدانی خۆپیشاندانەكانی رۆژانی رابردووی عێراقن و پارە بە گەنجان و ھاووڵاتیان دەبەخشنەوە لە پێناو جووڵاندنی شەقام لە دژی حكوومەت، لەبەر ئەوەش دەستپێكردنەوەی خۆپیشاندانەكان زیانی گەورەی بۆ عێراق و ھاووڵاتیان دەبێت، چونكە تێكچوونی رەوشی عێراق لە بەرژەوەندیی ھیچ كەس و لایەنێكدا نییە”.

 

Back to top button