پەیوەندیەکانی دەرەوە بەنیازە پرسیارێكی پەرلەمانی ئاراستەی حەکیم بکات

 

پرسیارەکە سەبارەت بە  لەدەستدانی کورسیەکەی عێراقە  لە ئەنجوومەنی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی

 

ئەندامی پەیوەندیەکانی دەرەوە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕامی سکێنی ئەوڕۆ شەممە بەرپرسیارەتی لە دەست دانی کورسیەکەی  عێراق لە ئەنجوومەنی مافی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکانی خستە ئەستۆی حکومەت و گوتیشی ئەم شکستە عێراقی بەرەو دواوە گەڕاندەوە و لە دەس دانی ئازادی مرۆڤە و لە خۆپیشاندانەکانی ئەو دواییە دا بە ڕوونی بە دیار کەوت کە چەندین قوربانی لێ کەوتەوە

 

هەروەها گوتی بە پلە یەك حکومەتی عێراق بەرپرسیارە لەو دۆڕاندنە و ئێمە وەك لێژنەی پەرلەمانی چەندین پرسیار ئاراستەی حکومەت دەکەین و داوای ئامادەبوونی وەزیری دەرەوە محەمەد عەلی حەکیم دەکەین بۆ وڵام دانەوەی پرسیارەکان .

 

لە لایەکی دیکەوە ئەحمەد کنانی ئەندامی لێژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی عێراق بابەتەکەی بە گرینگ نەزانی و هەندێ وڵاتی تومەتبار کرد کە پابەند نەبوینە لەگەڵ عێراق

 

سەرچاوە : الغــد پرێس

Back to top button