داعش هێڕشی کردە سەر سوپای عێراق
لەگەڵ زیاد بوونی جموجۆلەکانی داعش لە ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، شەوی رابردووە داعش هێڕشی کردە سەر سوپای عێرق و قوربانی لێکەوەتە.
شه‌وی رابردوو چه‌كدارانی داعش له نزیك پردی ئهلسهتیحی شاره‌دێی تازه‌ی سه‌ر به شارۆچكه‌ی داقوق به قه‌ناس ته‌قه‌یان له پۆلیسی فه‌وجی یه‌كی لیوای نۆزده‌ی فرقه‌ی پێنجی پۆلیسی فیدراڵی عێراق كرد و له ئه‌نجامدا دوو پۆلیس كوژران و دووی دیكه‌ش بریندار بوون.
هه‌ر شه‌وی رابردوو له سنووری گوڵاڵە چه‌كدارانی داعش ھێرشیان كرده سەر ماڵی دوو پۆلیسی فیدراڵی عێراقی كه دانیشتوی دوو گوندی سنووره‌كه‌ن . به‌ڵام ئه‌و كوڕه‌یان كه له ریزی سوپایه له ماڵ نه‌بووه، چه‌كداره‌كانی داعشی کوڕێکی دیكه‌ی ئه‌و ماڵه‌یان كوشتووه و سێی دیكه‌شیان بریندار كردوون كه هه‌ر چواریان هاووڵاتی سڤیل بووون و دواتر ناوچەکەیان به‌و شوێنێكی نادیار جێ ھێشتووە