لەئەمریكا نیازی رەوانەكردنەوەی هێزی زیاتر هەیە بۆ سوریا

 
مارك ئێسبەر وەزیری بەرگری ئەمریکا ئەمڕۆ هەینی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی دا لە بارەگای نـاتـۆ لە برۆکسل گوتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بوونی خۆی لە ڕووی سەربازیەوە فراوانتر دەکات لە سوریا بۆ ڕێگری لە دەستگرتنی چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش لەسەر کێڵگە نەوتیەکان و داهاتەکانی و ئەم هەنگاوە هەندێك لە هێزەکانی پیادە دەگرێتەوە کە بوونیان هەیە لە ناوچە نەوتیەکانی دێر الزور لە ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فورات
 
سیناتۆری کۆماریەکان لیندسی گراهام ڕۆژی پێنج شەممە گوتی فەرماندە سەربازیەکانی ئەمریکا پلانێكیان داڕێشتووە بۆ ڕێگری لە گەڕانەوەی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش بۆ سوریا و ڕێگری لە دەست داگرتنی ئێران یاخود ڕێکخراوە توند ڕەوەکان بەسەر کێڵگە نەوتیەکانی ســوریا
 
سەرچاوە : سکای نیوز
Back to top button