دەزگا ڕاگەیاندنەکانی ئەمریکا شوێـن و چۆنیەتی کوشتنی ئەبو بەکر بەغدادی ئاشکرا دەکەن

بەرپرسێکی باڵا لە وەزارەتی بەرگری ” بنتاگۆن ” لە لێدوانێکی بۆ دەزگا ڕاگەیاندنەکانی ئەمریکا گوتی ڕۆژی شەممە سوپاکەمان لە ڕێگای هێزێکی تایبەت ئۆپەراسیۆنێکی ئەنجام دا لە پارێزگای ئیدلب لە باکووری ڕۆژئاوای سوریا پاش ئەوەی زانیاری هەواڵگری بەدەست گەیشت کە شوێنی خۆ حەشاردانی ڕابەری ڕێکخراوی تیرۆریستی داعـش ئەبو بـەکر بـەغدادی دەستنیشان کرد و توانرا بکرێـتە ئـارمانـج.

لەلایەکی دیکەوە تۆڕی CNN ی ئەمریکی لە زاری بەرپرسێکی ئەمریکی لە بنتاگۆن گواستیەوە کە بەغدادی لەگەڵ نزیك بوونەوەی هێزە تایبەتەکەی ئەمریکا پشتێنەیەکی بۆمبڕێژکراوی تەقاندەوە و کەمێك بەرگرییان کرد بەڵام دوو لە هاوسەرانی کوژران و ئاماژەشی دا کە دووپات کردنەوەی کوژرانی بەغدادی بەندە بە شیکردنەوەی DNA چونکە وای بۆ دەچن کە خۆی کوشتبیت.

سەرچاوە : سکای نیوز

 

Back to top button