دۆناڵد ترەمپ وێنەی ئەو سەگەی بڵاوکردەوە کە لە ئۆپراسیۆنی کوشتنی ئەبوبەکر بەغدادی بەشدار بووە
رۆژی یەکشەممە 27ی تشرینی یەکەمی 2019 دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە فەرمی کوشتنی ئەبوبەکر بەغدادی، خەلیفەی داعشی راگەیاند، ئەمڕۆ ترەمپ وێنەی ئەو سەگەی بڵاوکردەوە کە لە ئۆپراسیۆنەکەدا بەشداربووە.
لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک وێنەی سەگەکەی بڵاوکردووەتەوە و بەڵام ئاماژەی بە ناوەکەی نەداوە لەبەر هۆکاری ئەمنی و نوسیویەتی “ئەم سەگە کارێکی گەورەی کرد بە گرتن و کوشتنی سەرکردەی داعش ئەبو بەکر بەغدادی”.