کۆنگریس دەنگ بۆ سەپاندنی سزا بەسەر تورکیا دەدات بەهۆی کـورد و ئەرمەن
ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا پرۆژە بڕیارێکی پەسەند کرد کە لەلایەن نوێنەرانی حیزبی دیموکرات پێشکەش کرا و زۆرێك لە حیزبی کۆماریەکان پشتگیریان کرد و داوا لە سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترامپ دەکات سـزا بە سەر تورکیا و چەند بەرپرسێکی ئەم وڵاتە بسەپێنی بەهۆی ئۆپەراسیۆنە سەربازیەکەی لە باکووری سوریا و شایەنی باسە 403 ئەندام پرۆژەکەیان پەسەند کرد و تەنها 16 ئەندام دژی بڕیارەکە وەستانەوە.
لەلای خۆیەوە وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بڕیاری ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکای ڕەتکردەوە و پێی وایە لەگەڵ هاوبەشی لە هاوپەیمانی نـاتــۆ یەك ناگرێتەوە و پێویستە ئەمریکا کارێك نەکات کە کاریگەری لەسەر پەیوندیەکانی هەردوو وڵات هەبیت ، هەر وەها بە کۆی دەنگ ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا کوشتارگەی ئەرمەنەکان لە سەر دەستی عوسمانیەکان ساڵانی 1915 – 1923 واتە پێش 100 ساڵ بە جینۆساید ناساند.