لە خۆپیشاندانەکانی عێراق تا ئێستا ٢٦٠ کەس کوژراون و ١٢ هەزار کەسیش بریندار بووە
دوای دەست پێکردنی خۆپیشاندان لە چەند پارێزگایەکی خواروو ناوەڕاستی عێراق, كۆمسیۆنی باڵای مافی مرۆڤ ئامارێكی نوێی قوربانیانی خۆپیشاندانەكانی عیراق بڵاو دەكاتەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دەكات، تاوەكو ئێستا 260 كە كوژراوە و 12 هەزار كەسیش بریندار بوون.
فەیسەڵ عەبدوڵڵا، ئەندامی كۆمسیۆنی باڵای مافی مرۆڤی عێراق، ئامارێكی نوێی لە بارەی خۆپیشاندانەكانی عێراق و رێژەی كوژراو بریندارەكان بڵاو كردەوە كە بە پێی ئامارە نوێیەكە كە بە هۆی رووبەڕووبوونەوەكانی ئەمڕۆ لەنێوان هێزە ئەمنییەكان و خۆپیشاندەران لە بەندەری ئوم قەسر لە پارێزگای بەسرە 120 كەس لە خۆپیشاندەران بریندار بوون و داواشی خۆپیشاندەران كرد ماڵ و موڵك و دامەزراوە گشتییەكان نەخەنە مەترسییەوە.
ئەو ، ئەندامەی كۆمسیۆنی باڵای مافی مرۆڤی عێراق گوتیشی:” كۆمسیۆنەكەمان لەڕێگەی تیمە چاودێرییەكانیانەوە بۆ رووداوەكانی پاریزگای بەسرە چەند زانیاریەكیان دەست خستووە لە وانە 120 خۆپیشاندەر بەهۆی بەكارهێنانی گازی فرمێسكڕێژ لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە بریندار بوون و دەشڵێت”هێزە ئەمنییەكان گوللەی زیندوویان راستەوخۆ بەرەو رووی خۆپیشاندەران دەتەقاند”.
فەیسەڵ عەبدوڵڵا دەڵێت”ئاماری خۆپیشاندانەكان لەسەرەتای دەستپێكردنیەوە كە دەكاتە 1ی تشرینی یەكەمی رابردوو تا ئێستا گەیشتووەتە 260 كوژراو و، برینداربوونی 12 هەزار خۆپیشاندەر، ئاماژەشی بەوە كرد، سڕپۆشینێكی ئەنقەست هەیە دەربارەی ئەم داتا”.