دەست بە دابەشکردنی نەوت کرا بەسەر هاوڵاتیان

دوای ئەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا پێشهاتنی وەرزی زستان نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتیان دابەشدەکەن، قایمقامى سۆران ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت، له‌ سنوورى شاره‌دێى (سیده‌كان)ى سنوورى سۆران، ده‌ست به‌ دابه‌شكردنى نه‌وت كراوه‌.

كرمانج عزه‌ت، قایمقامى سۆران له‌ پێگه‌ى تایبه‌تیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) ڕایگەیاندووە”ئه‌مڕۆ لە سنوری ناحیەی سیدەکانی سەر بە قەزای سۆران ده‌ستمان كرد به‌ دابه‌شكردنی نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی فراوان سیسته‌می دابه‌شكردن زۆر خێرایه‌ و ئومێدمان وایه‌ به‌ زوویی ناوچه‌ی سیده‌كان ته‌واو بكه‌ین.

قایمقامی سۆران ڕاشیگەیاندووە کە نرخی دیاریكراویش 53 هه‌زار دیناره‌ بۆ هەر بەرمیلێک نەوت:”

هەر لە ڕاگەیێنداوەکەی قایمقامى سۆران ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ ڕوو: “لێژنه‌ی چاودێری 21 به‌نزینخانه‌ی له‌ ده‌ڤه‌ره‌كه‌مان سزا دا، سزادانه‌كه‌شیان به‌هۆی كه‌موكوڕی له‌ كوالێتیی به‌نزین به‌پێی پشكنینی تاقیگه‌ی ناوه‌ندیی هه‌ولێر”.

Back to top button