سه‌رۆكی حكومه‌ت سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌ی لێژنه‌ی چاكسازی كرد

 

به‌ مه‌به‌ستی ئاگادار بوون له‌ هه‌نگاوه‌كانی لێژنه‌ی چاكسازی ئه‌مڕۆ له‌ هه‌ولێر مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌ ئاماده‌بوونی قوباد تاله‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، سه‌رپه‌رشتی کۆبوونەوەی لێژنەی ئامادەکردنی پڕۆژە یاسای چاکسازی کرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران رایگه‌یاند پێویستە پەلە بکرێت لە ئامادەکردنی پڕۆژە یاسای چاکسازی وەك یەکێك لە کارە لەپێشینەکانی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ناردنی بۆ پەرلەمانی کوردستان بۆ پەسەند کردنی. جگه‌ له‌وه‌ی گفتوگۆ له‌بارەی رەهەندە گشتییەکانی یاساکە و تایبەتمەندییە یاسایی و کارگێڕییەکەی کرا.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دووپاتیکردەوە، چاکسازی دەبێ دادپەروەریی تێدا بێت و نابێت هیچ کەسێکی شایستە مافی بفەوتێت، بەڵام لە هەمانکاتدا رێگەش بە کاری نایاسایی و ناڕەوا نادرێت.

لێژنەی ئامادەکردنەوەی پڕۆژە یاسای چاکسازی وەك بە شێکی گرنگی هێڵە گشتیەکانی کارنامەی کابینەی نۆیەم بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران و بە سەرۆکایەتی وەزیری داد پێکهێنراوە.

Back to top button