پەنتاگۆن : نەوتی رۆژئاوای کوردستان خاوەنی هەیە ، ئەویش کوردەکانن
جۆناسان هۆفمان یاریدەدەری وەزیری بەرگری ئەمریکا گووتی : هەموو داهاتی نەوتی باکووری رۆژهەڵاتی سووریا ( رۆژئاوای کوردستان ) بۆ هێزەکانی سووریای دیموکرات دەگەڕێتەوە و ئەمریکا خۆی بە خاوەنی کێڵگە نەوتیەکان نازانێت .
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئەمرۆ پێنجشەممە، هۆفمان گووتیشی ، هێزەکانی ئەمریکا بە هەماهەنگی هێزەکانی کوردی و بۆ پاراستنی کێڵگە نەوتیەکان لەوێ جێگیرن ، بۆیەش مافی ئەوەمان هەیە هەرهیزێک ببێتە هەڕەشە بۆ سەر کێڵگە نەوتیەکان بەرپەرچی بدەینەوە .
هاوکات لە تویتێکدا مەزڵوم کۆبانی دەنووسێت ئەمریکا ورووسیا پێویستە پابەندی بەڵێنەکانیان بن و نەهێڵن گۆڕینی دێمۆگرافی لە سەرێ کانی و گرێ سپی بێتە ئاراوە .