ئەرۆگان : خۆپیشاندانەکانی عێراق دەگاتە ئێرانیش
ئەردۆگان دەڵێت هەوڵێکی چڕ لە ئارادایە بۆ دابەشبونی وڵاتانی ئیسلامی ، هاوکات هۆشداریش دەدات خۆپیشاندانەکانی عێراق ئێرانیش دەگرێتەوە .
سهرۆككۆماری توركیا لهبارهی خۆپیشاندانهكان له عێراق هۆشداری دەدات و رایدەگەیێنێت، ههوڵی پارچهپارچهكردنی جیهانی ئیسلامی له ئارادایه و پێشبینی دەکات ئێرانیش بگرێتەوە .
.
ئەردۆگان لە دوای گەڕانەوەی لە هەنگاریا ، لەناوفڕۆکەی تایبەتی سەرۆکایەتی لە کاتی گەڕانەوە بۆ ئەستەنبوڵ بە شێوەیەکی خێرا وڵامی پرسیاری رۆژنامەوانانی دایەوە .
سەبارەت بە بەردەوامی خۆپیشاندانەکان لە عێراق گووتی دەستی دەرەکی لە پشتە و مەترسیدارە ، ڕاشکاوانەش ڕایگەیاند ئەو خۆپیشاندانانە ئێرانیش دەگرێتەوە چوونکە ئامانج دابەشبوونی وڵاتانی ئیسلامییە .