دەیڤید گۆڵدفین : ئێستا ئاشتی لە ئارادایە ، نەک ئەوکاتەی مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێرانی بە ئاسمانەوە بوون
دەیڤید گۆڵدفین ، بەرپرسی ناوەندی هێزەکانی ئاسمانی ئەمریکا رۆژی شەممە لە دوبەی ، داوای لە وڵاتانی کەنداو کرد کێشە وناکۆکیەکانی خۆیان وەلاوە بنێن و بیر لە هاوپەیمانیەکی بەهێز بکەنەوە لە دژی ئێران .
ژێنڕاڵ گۆڵدفین لە کۆبونەوەی فەرماندەکانی هێزی ئاسمانی لە دوبەی گووتی ، ئێستا کاتی ئاشتی و لە بیربرنەوەی کۆنە قینەکانە ، ئێستا ئاسایش هەیە و مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێرانی بوونی نییە .
واشنتۆن پەی وایە کێشەکان لە نێوان ٤ وڵاتی سعوودیا و ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی ، بەحرێن و میسر ، لە گەڵ قەتەر ، هۆکارێکی سەرەکی داسەپاندنی هێژموونی ئێرانە لە ناوچەدا