پەرلەمانتارێکی عێراق فەرمانی دەستگیرکردن و دەست گرتن بەسەر مولک و مالی بۆ دەکرا

 

بەمەبەستی رووبەڕوو بوونەوەی گەندەڵی و سزادانی گەندەڵکاران, ئەمڕۆ دادگای لێکۆلینەوەی کەرخی بەغداد فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەرکرد.
بە پێی فەرمانی دادگاکە کە تایبەتمەندە بە پرسەکانی دەستپاکی, بۆهۆی ئەنجامدانی گەندەڵی فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ته‌لال زه‌وبه‌عی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ركراوەو وە بڕیاریش دراوە دەست بەسەر مولک و ماڵی ئەو پەرلەمانتارەدا بگیرێت.
لەو بارەیەوە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوەو به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌کە رێگه‌ی گه‌شتكردن له‌و په‌رله‌مانتاره‌ گیراوه‌ بە پێی ماده‌ی 308 له‌ یاسای سزاكان.
شایەنی باسە ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ ده‌رچووه‌ كه‌ له‌ خولی پێشوویشدا سه‌رۆكی لیژنه‌ی ده‌ستپاكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بووه‌.

Back to top button