میری کوێت دوو وەزیری ناردەوە ماڵێ

ئه‌میری كوێت سه‌باح جابر ئه‌حمه‌د ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ وه‌زیری ناوخۆ خالید جه‌راح ئه‌لسه‌باح و وه‌زیری به‌رگری ناسر سه‌باح ئه‌حمه‌د ئه‌لسه‌باحی له‌ كاره‌كانیان دوورخستنه‌وه‌.

ئاژانسی هه‌والی كونای كوێتی رایگه‌یاندووه‌ دوای دوورخستنه‌وه‌ی هه‌ردوو وه‌زیره‌كه‌‌ سه‌باح خالید ئه‌حمه‌د سه‌باح جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری كارووباری ده‌ره‌وه‌ی كوێت سه‌رپه‌رشتیكاری وه‌زاره‌تی به‌رگریش بگرێته‌ ئه‌ستۆ سه‌رباری كاره‌كانی خۆی، هه‌روه‌ها خالد ناسر سه‌باح جێگری سه‌رۆك وه‌زیران وه‌زیری ده‌وله‌ت بۆ كارووباری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران وه‌ك سه‌رپه‌شتیكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆ تا دامه‌زراندنی كابینه‌یه‌كی نوێی حكومه‌تده‌ستنیشانكرا

هه‌ر له‌و باریه‌وه‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی كوێت به‌یاننامه‌یه‌كی راگه‌یاندوو كه‌ فه‌رمانه‌كه‌ جێبه‌جێكراوه‌ به‌ په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌شی راگه‌یاندووه‌، هه‌روه‌ها له‌ راگه‌یاندراوه‌كه‌ هاتووه‌ له‌ رۆژی ده‌چوونی فه‌رمانه‌كه‌ ئه‌و فه‌رمانه‌ جێبه‌جێده‌كرێت و له‌ رۆژنامه‌ی فه‌رمی وڵات بڵاوده‌كرێته‌وه.

ئه‌و بڕیاره‌ دوای ئه‌وه‌ی دهات كه‌ ناسر سه‌باح وه‌زیری به‌رگری، خالد جه‌راحی وه‌زیری ناوخۆی تۆمه‌تباركرد كه‌ له‌ چه‌ند ساڵی رابردوو پاره‌یه‌كی زۆری له‌ سندوقی سوپا به‌هه‌ده‌ر داوه‌، هه‌روه‌ها داواكاری گشتی داوای له‌ لێژنه‌ی لێكۆلینه‌وه‌ی دادگای وه‌زاری كرد له‌ رووداوی سندوقی سوپا كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ هاوكار سوپا لێكۆلینه‌وه‌ له‌ وه‌زیری ناوخۆ بكرێت.

Back to top button