مەسرور بارزانی : یەک لە خاڵە بەهێزەکانی هەرێمی کوردستان پێکەوە ژیانی ئاشتیانەیە

 

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا بە بۆنەی رۆژی جیهانی لێبوردەیی پابەند بوونی هەرێمی کوردستان بە پرۆسەی هاوبەشی کۆمەلایەتی دووپات دەکاتەوە .

 

لەو پەیامەدا سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت رۆژی جیهانی لێبوردەیی هەلێکە بۆ هەرێمی کوردستان و پابەندی حکومەت بۆکاری هاوبەش بۆ ئامانجی کوردستانێکی بەهێز .

 

ئەو پەیامەی سەرۆکی حکومەتی کوردستان کە لە ڕێگەی فەیسبووکی  تایبەتی خۆیەوە ئەمڕۆ دووشەممە  بڵاو بۆتەوە، تەیدا هاتووە ، پێکەوە ژیانی ئاشتیانە یەک لە خاڵە هەرە بەهێزەکانی هەرێمی کوردستانە ، بۆیەش بە هەموو تواناوە هەوڵ دەدەین ئەم ئاشتی و پێکەوە ژیانە بەردەوام کەیین  .

 

Back to top button