وەزیری دارایی و ئابووری : لە پێدانی مووچەی فەرمانبەران بەردەوام دەبین

 

ئاوات جەناب نووری وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان ، ئەمڕۆ وێرای ڕەت کردنەوەی دەنگۆی پاشە کەوتی مووچەی مانگەکانی ١٠ ، ١١ ، ١٢ گووتی لە پێدانی مووچەی فەرماندەران بەردەوام دەبین .

 

 

وەزیری دارایی و ئابووری لە لێداونێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکانی گووتی مووچەی فەرمانبەران ٣٠ رۆژ جارێک بە بێ دووا کەوتن دابەش کراوەو هەر بەم شیوەش بەردەوام دەبین .

 

هاوکات ئاشکرای دەکات پاشەکەوت گۆڕانکاری بە سەر مووچەدا نەهاتووەو لە کاتی دەستپێکی کابینەی نوێوە بەردەوام وبێ دووا کەوتن مووچە دابەش کراوە .

 

لە کۆتاییدا ڕوو لە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەڵێت هەموو ئاڵ و گۆڕ و هەواڵی چۆنیەتی دابەشکردنی مووچە و ڕێنماییەکان لای خۆمان بڵاو دەبێتەوە ، بۆیە دەبێت وریا بن  و باوەڕ بە درۆو چەواشەکاریەکان نەکەن .

Back to top button