ئەمریکا : روحانی ٤/٨ملیارد دۆلاری بۆ کردوەی تیرۆریستی تەرخان کردووە
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە تویتەری فەرمی خۆیدا دەنووسێت، سەرۆک کۆماری ئێران ، حەسەن روحانی ٤/٨ملیارد دۆلاری لە سندووقی گەشەپێدانی نشتیمانی ئێرانی بۆ کردەوە تیرۆریستیەکان تەرخان کردووە .
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە تویتێکی تردا دەنووسێت بانکی ناوەندی ئێران ملیاردێک دۆلار و ئۆریۆی لە ساڵەکانی ٢٠١٨ و ٢٠١٩ داوە بە فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران .
ئەمریکا پێشتر فەیلەقی سوپای قودس و دوواتر هەموو سوپای پاسدارانی ئێرانی حستە لیستی تیرۆریستیەوە .
زۆرێکیش لە فەرماندەباڵاکانی سوپای پاسدران بە جیا لە لیستەجیاوازەکانی گەمارۆکانی ئەمریکا دان .