مەسرور بارزانی فەرمانێک بۆ خزمەتی بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی هەڵەبجە دەردەکات
بە بڕیارێکی ڕاستەوخۆی مەسرور بارزانی ٤٧کەس لە بەرکەوتووانی کیمیایی هەڵەبجە ڕەوانەی دەرەوەی وڵات دەکرێن
سهرۆکی کۆمهڵی قوربانییانی چهکی کیمیایی لە ههڵهبجه ئاشکرای کرد، بە بڕیاری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دەیان بەرکەوتووی چەکی کیمیایی لە هەڵەبجە ڕەوانەی دەرەوەی وڵات دەکرێن.
لوقمان عهبدولقادر، سهرۆکی کۆمهڵهی قوربانییانی چهکی کیمیایی لە ههڵهبجه بۆ ڕاگەیاندنەکانی ئاشکرا دەکات ، بە فەرمانی ڕاستەوخۆی مەسرور بارزانی ، بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی هەڵەبجە کە پێویستیان بە چارەسەرە بە زووترین کات ڕەوانەی دەرەوەی وڵات دەکرێن و تا چارەسەری ئەرێنی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو پێداویستیەکی پزشکی و دەرمانیان بۆ دابین دەکات .
.
لوقمان عەبدولقادر هاوکات دەڵێت بە شێوەی فەرمی ڕەزامەنی وەرگیراوەو لە کاتی بەرێکردنیاندا نوێنەری وەزارەتی تەندروستیشیان لە گەڵ دەبێت
وتە بێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستانیش وەک روونکردنەوەیەک لەمبارەوە دەڵێت ، بەرکەوتووانی کیمیایی کە دەنێردرێنە دەرەوەی وڵات ٤٧ کەسن و چەند کەسێکیشیان لە بەر کێشەی زۆر دەبێت چەند جارێک سەردانی دەرەوەی وڵات بکەنەوە
.
محەممەد قادر لە درێژەدا گووتی : وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان ، ئامادە کاری تەواوی کردووە و لە گەڵ پارێزگاری هەڵەبجە و هەموو لایەنەکانیش کۆبوونەوەی بووە .