حکوومەتی هەرێمی کوردستان مووچەخۆران دڵنیا دەکاتەوە

لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان ، وتەبێژی حکومەتی هەرێکی کوردستان دڵنیایی دەداتە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان .
جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت مووچەخۆران دڵنیا دەکەینەوە بە بێ گرفتێکی ئەوتۆ مووچەکان دابەش دەکرێن و حکوومەت پابەندە بەو ئەرکە
سەبارەت بە پێوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغداش گووتی ، گفتوگۆگان بە شێوەی ئەرێنی دەچنە پێش و لە داهاتوویەکی نزیکدا ڕێکەوتنێکی گونجاو دێتە ئاراوە ، چوونکە هەردووک لا بە نیاز پاکی تا ئێستا لە کۆبوونەوەکاندا بەشداریان کردووە .