لە هەولێر یادی ٨ ساڵەی کۆچی دوایی “دانیال میتران” کرایەوە

 

 

ڕێکخراوی ( رەگ ) بۆ هۆشیاری و راگەیاندن یادی ٨ ساڵەی کۆچی دوایی ” دانیال میتران ” لە هەولێر دەکاتەوە .

 

لەو مەراسیمەدا کە بە ئامادە بوونی سەرکۆنسوولی فەڕەنساو فرسەرت سۆفی پارێزگاری هەولێر بەرێوە چوو، یادی دانیال میتران ، هاوسەری فرانسوا میتران سەرۆک کۆماری پێشووتری فەرەنسا بەرز ڕاگیرا .

 

جەماڵ قاسم سەرۆکی یەکێتی پەرلەمانتارانی کوردستان لە مەراسیمەکەدا باسی لە رۆڵی خاتوو دانیال میتران کرد کە چۆن پرسی کوردی لکە ناوەندە جیهانیەکاندا هەژاندووە و بەردەوام خەمی لە مافەکانی گەلی کورد خواردووە  .

 

خاتوو دانیال میتران ساڵی ١٩٨٩ لە پاریس کۆنگرەی کوردی بەرێوە برد ، لە ساڵی ١٩٩١ لە ڕێگەی هاوسەرەکەیەوە هۆکاری سەرەکی بوو بۆ بڕیاردانی ناوچەی دژە فڕین لە سەر باشووری کوردستان .

 

دانیال میترانی مرۆڤدۆست  ساڵی ١٩٢٤ لە فەڕەنسا لە دایک بووە.

 

جێگەی ئاماژەیە لەو مەراسیمەدا پانێلێکیش لە سەرڕۆڵی فەڕەنسا بۆ پشتیوانی کوردان بەرێوە چوو

Back to top button