وه‌زیری به‌رگری توركیا ئه‌مریكا ناچاری كردین سیسته‌می موشه‌كی ئێس 400 بكرێن
وه‌زیری به‌رگری توركیا رایگه‌یاند كه به هۆی سه‌رنه‌كه‌وتنی هه‌وڵه‌كانی پێشوویان بۆ كڕینی موشه‌كی به‌رگری پاتریۆتی ئه‌مریكی به ناچاری په‌نایان بۆ كڕینی سیسته‌می به‌رگری موشه‌كی ئێس چوارسه‌دی رووسی بردووه.
خلوسی ئاكار وه‌زیری به‌رگری توركیا رایگه‌یاند، ئەنقەرە پێشتر هەوڵی كڕینی سیستمی بەرگری پاتریۆتی داوە، بەڵام بەهۆی سەرنەكەوتنی هەوڵەكانی ناچاربوو سیستمی بەرگری ئێس چوارسه‌دس ڕوسیایی بكڕێت.
هه‌روه‌ها وه‌زیری به‌رگری توركیا ڕاشیگەیاند، ئەگەر ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا فڕۆكەی ئێف سی و پێنج بە توركیا نەفرۆشێت، ئەوا ئەنقەرە ناچار دەبێت بەدوای جێگرەوەی ئەو فڕۆكەیە بگەڕێت.
ئەو لێدوانه‌ی وەزیری بەرگری توركیا لە كاتێكدایە كه پێشتر وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاندبوو، پێویستە توركیا كۆتایی بەگرێبەستی كڕینی سیستمی بەرگری ئێس چوارسه‌دی رووسی بێنێت، بەپێچەوانەوە ڕووبەڕووی سزای تووندی واشنتۆن دەبێتەوە.