ئەوڕۆ ٧ کەس لە خۆپیشاندەرانی ناڕازی عێراقی بوونە قوربانی
ئاژانسە هەواڵیەکانی عێراق ئەمڕۆ بڵاویان کردەوە لە شارۆچکەی ئوم قەسر و شاری ناسریە ، هێزەکانی ئەمنی عێراق بە شێوەی راستەوخۆ تەقەیان لە خۆپیشاندەران کردووەو ٧ کەسیان کوشتووەو بە دەیانی تریش بریندارن .
هاوکات ئاشکرای دەکەن بارەگای وەقفی شیعە لە شاری ناسریە بە دەستی خۆپیشاندەران سووتاوە ، لە دووای بەرفراوانی خۆپیشاندانەکانێش باری نایاسایی لە شارەکەدا ڕاگەیەندراوە .
هەر لەمبارەوە کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ لە عێراق داوایەک ئاراستەی دەسەڵاتدارنی عێراق دەکات رێگری لە توند وتیژی هێزە ئەمنیەکانیان بکەن دەرحەق بە خۆ پیشاندەران