گوندێکی گوڵاڵە کەوتە بەر هێرشی چەکدارانی داعش
بە پێی سەرچاوەکانی زانیاری تایبەت بە دەزگای میدیایی خواکوڕک ، کەمێک لەمەبەر پاشماوەی هێزە چەکدارەکانی داعش هێرشیان کردۆتە سەرگوندی ئیسڵاح سەر بە سنووری شارۆچکەی گوڵاڵە .
وەک تا ئێستا ئاشکرا بووە 4 کەس کوژراون و 9 کەسیش بریندار هەیە .
هەرلەمبارەوە سمکۆ عەلی بەرێوەبەری ئاسایشی کوڵەجۆ بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە لە ناو برینداراندا ، ژن و منداڵیش بوونیان هەیە .
هاوکات ئاشکرای دەکات لە دوای هێرشەکەی داعش سوپای عێراقی چوون بۆ بەرگری لە خەڵکی گوندەکە ، لە رووبەڕوو بوونەوەکەدا سێ سەربازی کوژراون کە پلەیان رائید بووە و چەند سەربازێکی تریش بریندار بوون .