سەرۆکی هەرێمی کوردستان و کۆسرەت ڕەسوول كۆ بوونهوه
سهرۆكی ههرێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی و ههریهك له جێگرهكانی مستەفای سەید قادر و جەعفەر شێخ مستەفا، لە شاری سلێمانی لەگەڵ کۆسرەت رەسووڵ، جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کۆبوونەوە.
ئەم کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێم و کۆسرەت رەسوڵ، لە دوای کۆبوونەوە نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای بزووتنەوەی گۆڕان و سەردانکردنی گۆڕی نەوشیروان موستەفا لە سلێمانی دێت.
لە کاتێکی زووتری ئەمڕۆدا، نێچیرڤان بارزانی گەیشتە مەکۆی سەرەکیی بزووتنەوەی گۆڕان و لەگەڵ سەرکردایەتیی ئەو حزبە کۆ بووەوە.
ئامانج لەم سەردانەی سەرۆکی هەرێم، یەکڕیزیی لایەنە کوردییەکان و یەکهەڵوێستی کورد لە بەغدایە؛ ههروهها، له بارهی پرسی پێکهێنانی هاوپەیمانی کوردستانی له بهغدا لەگەڵ لایەنەکان گفتوگۆ دەکرێت.