سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی گۆڕی جه‌لال تاله‌بانی و نه‌وشیروان مسته‌فای كرد
دوای ئه‌وه‌ی سه‌ردانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و گلكۆی نه‌وشیراون مسته‌فای كرد، له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه كه‌یدا بۆ سلێمانی دوا نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی مه‌كته‌بی سباسیی یه‌كێتیی نیشتیمانی كوردستانی كرد .
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له لایه‌ن كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تیی یه‌كیتی پێشوازی لێكرا . دواتر كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له نێوان هه‌ردوولادا به‌ڕێوه‌چوو .
نێچیرڤان بارزانی له كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ پارت و لایه‌نه‌كان باسی له یه‌كریزیی ناو ماڵی كوردستان و هه‌وڵه‌كانی پێكهێنانی هاوپه‌یمانی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان له به‌غدا كردووه .
هه‌روه‌ها دوای كۆبوونه‌وه‌شی له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی، سه‌رۆكی هه‌رێمی وكردستان به یاوه‌ری جێگرانی سه‌رۆكی هه‌رێم سه‌ردانی ئارامگه‌ی خوالێخۆشبوو مام جه‌لالی كرد و دوای پێشوازیكردن، تاجه‌گوڵینه‌ی له‌سه‌ر ئارامگه‌ی مام جه‌لال دانا و چه‌ند رسته‌یه‌كی یاده‌وه‌ریشی نووسی .