ئەردۆگان : یەک ملیۆن پەنابەر لە گرێ سپی و سەرێ کانی نیشتەجێ دەکەیین
لە دوای ئەوەی تورکیا ڕێکەوتنی لە گەڵ رووسیا و ئەمریکا لە سەر ناوچەی ئارام لە باکووری سووریا واژوو کرد ، ئەمڕ ۆ لە میانی گوتاریکدا رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایدەگەێنێت پلانی نیشتە جێکردنی یەک ملیۆن پەنابەرمان لەو ناوچانەدا هەیە .
ئەردۆگان کە لە کۆبوونەوەی ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی لە ئەستەنبووڵ قسەی دەکرد ، باسی لە بارودۆخی ئیستای ناوچە و جیهان کرد ، دواتر ڕاستەوخۆ باسی لە سووریا و دیاری کردنی ناوچەی وەک خۆیان دەڵین ئارام کرد و گووتی تا ئێستا 370 هەزار پەنابەرکە خەڵکی ڕەسەنی ناوچەن بە ویستی خۆیان گەڕاونەتەوە سووریا ، بەڵام ئێمە پلانمان وایە تا یەک ملیۆن پەنابەر لەوێ نیشتەجێ بکەیین .