ئەمریکا سەبارەت بە وێستگەی ئەتۆمی فۆردۆی ئێرانی به‌فه‌رمی بڕیاریدا

ئەمریکا بڕیاری دا چیتر وێستگەی ئەتۆمی فۆردۆی ئێرانی لەدەرەوەی سزاکانی ئەمریکا نابێت و چاوپۆشی لێ ناکرێت.

مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، لە ئەمڕۆوە سزاکانی ئەمریکا وێستگەی ئەتۆمی فۆردۆی ئێرانی دەگرێتەوە.

پۆمپیۆ وتیشی، پێشتر ئەم وێستگەیە لە سزاکان بەخشراوە، بەڵام ئیتر سزاکانی ئەمریکا ئەو وێستگەیەش دەگرێتەوە.

ئەمەش دوای ئەوەدێت، ئێران لە ئەمساڵدا کەمتر پابەند بوو بە رێککەوتنی ئەتۆمی و دەستیکرد بە پیتاندانی یۆرانیۆم.

Back to top button