برازیل باڵیۆزخانەی خۆی دەگوازێتەوە بۆ ئورشەلیم
کوڕی سەرۆک کۆماری بڕازیل لە کاتی کرانەوەی ئۆفیسێکی بازرگانی لە ئورشەلیم ( بیت المقدس ) ئاشکرای کرد بەم زووانە وڵاتەکەی باڵیۆزخانەکەی دەگوازێتەوە ئەو شارە .
بە پێی هەواڵی ( ئورشەلیم پپۆست ) ئێدواردۆ بوولسۆنارۆ ، کوڕی سەرۆک کۆماری بڕازیل رۆژی یەکشەممە ئاشکرای دەکات ، گوازتنەوەی باڵیۆزخانەکەیان بۆ ئەرشەلیم بەم زووانە دەبێت .
سەرەڕای هەموو ناکۆکیەکان ئەمریکا و گواتێمالا تا ئیستا باڵیۆزخانەی خۆیان بردۆتە ئەو شارە .
ئیسرائیل هەموو شاری ئورشەلیم بە پایتەختی خۆی دەزانێت بەڵام فەلەستینیەکان پێیان وایە بەشی رۆژهەڵاتی ئەو شارە پایتەختی دەوڵەتی داهاتووی ئەوانە و ناوی بیت المقدس ە