شاره‌زایه‌كی یاسایی: دوای راگه‌یاندنی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ یه‌ك هه‌فته‌ دواتر ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ راسته‌وخۆ جێبه‌جێده‌كرێت

 

تارق حه‌رب شاره‌زای یاسا ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح كه‌ خستۆتیه‌ روو، دوای هه‌فته‌یه‌ك جێبه‌جێده‌بێت.

ئه‌و شاره‌زایه‌یی یاسا له‌ پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نوسیویه‌تی: ده‌ست له‌ كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رۆك كۆمار دوای خستنه‌ روو راگه‌یاندنی دوای هه‌فته‌یه‌ك جێبه‌جێده‌كبێت.

هه‌روه‌ها روونیشی كردۆته‌وه‌ دوای تێپه‌ڕینی ئه‌و كاته‌ به‌بێ ره‌زامه‌ندی سه‌رۆك كۆمار دوور ده‌خرێته‌وه‌ هه‌روه‌ا سه‌رۆكی ئه‌ندجومه‌نی نوێنه‌ران جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه‌، له‌و كاته‌دا دوو پۆستی سیاسدی له‌ ده‌سه‌ڵاتی كه‌سێك ده‌مێنێته‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رۆك كۆمار جێگری نیه‌، پێیوست ده‌كات له‌ ماوه‌ی مانگێك هه‌لبژاردنێكی نوێ ئه‌نجام بدرێت.

به‌رهه‌م ساڵح ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ دوای ره‌تدكردنه‌وه‌ی كاندیدی كوتله‌ی بینا ئه‌سحه‌د عه‌یدانی رایگه‌یاند كه‌ ئاماده‌یه‌ وه‌ك سه‌رۆك كۆمار ده‌ست له‌ كاربكێشێته‌وه‌.

Back to top button