سوپا سالاری ئیسرائیل: سوپای وڵاته‌كه‌مان سه‌رقالی خۆ ئاماده‌كردنه‌ بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ئێران

 

سه‌رۆك ئه‌ركانی هێزه‌ هاوبه‌شه‌كانی ئیسرائیل ئه‌گه‌ری روودانی جه‌نگێكی سنووردار له‌گه‌ڵ ئێران به‌دوور نازانێت و هاوكات جه‌خت ده‌كاته‌وه‌ له‌وه‌ی‌ وڵاته‌كه‌ی له‌ سه‌رجه‌م میحوه‌ر و وڵاتان له‌ چالاكییه‌كانی به‌رده‌وام ده‌بێت.

جه‌نه‌راڵ ئاڤیۆ كۆخاڤی سه‌رۆك ئه‌ركانی هێزه‌ هاوبه‌شه‌كانی ئیسرائیل رۆژی چوارشه‌مه‌ و له‌ میانی لێدوالنێكی له‌ شاری هێرتزلیای‌ نزیك ته‌ل ئه‌بیب رایگه‌یاند:‌ ئه‌گه‌ری روودانی جه‌نگێكی سنووردار له‌گه‌ڵ ئێران به‌ دوور نازانم و ئیسرائیل بۆ ئه‌م جه‌نگه‌ چاوه‌ڕوانكراوه سه‌رقاڵی خۆ ئاماده‌ كردنه.

هاوكات جه‌نه‌راڵ كۆخاڤی سوپای پاسدارانی ئێران و سوپای قودسی سه‌ر به‌ سوپای پاسدرانی ئێرانی به‌وه‌ تۆمه‌تبار كرد كه‌ له‌ رێگه‌ی عێراقه‌وه‌ چه‌ك و چۆل بۆ سوریا و لوبنان ده‌نێرێت و جه‌ختیشی كرده‌وه‌كه‌ ئیسرائیل به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه‌ی به‌وه‌ نه‌داوه‌ و نادات .

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌ هێرشه‌كانی سه‌ربازییه‌‌كانی ئیسرائیل به‌و ئامانجه‌یه‌ تاكوو رێگری بكات له‌ وه‌ی سوپای قودس له‌ سوریا به‌هێز نه‌بێت و ده‌ستی به‌و موشه‌كانه‌ رانه‌گات كه‌ له‌ دوره‌وه‌ ئاراسته‌ ده‌كرێن.
له‌ كۆتاییشدا دووباره‌ پێداگری كرده‌وه‌ له‌وه‌ی كه‌ سوپای ئیسرائیل له‌ سه‌رجه‌م‌ چالاكییه‌كانی له‌ سه‌رجه‌م میحوه‌ر و وڵاتان به‌رده‌وام ده‌بێت. ئه‌مه‌ یه‌كه‌م جاره‌ به‌رپرسێكی باڵای سه‌ربازی ئیسرائیل به‌ راشكاوی رایده‌گه‌یه‌نێت وڵاته‌كه‌ی ده‌ستی له‌ هێرشكردنه‌ سه‌ر هاوپه‌یمانانی ئێران له‌ عێراق هه‌یه‌ و ئه‌مه‌ی پشتڕاست كردووه‌ته‌وه‌.

Back to top button