ئێران هێرشی ئەمریکا بۆ سەر حەشدی شەعبی بە کردەیەکی تیرۆریستی ناو دەبات
وەک یەکەم کاردانەوەی ئێران سەبارەت بە هێرشی ئاسمانی ئەمریکا بۆ سەر بنکەوبارەگاکانی حزبوڵلای عێراق سەر بە حەشدی شەعبی ئێران هەڵوێستی گرت و بە کردەوەیەکی تیرۆریستی ناوی هێنا .
عەبباس مووسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وێڕای مەحکوم کردنی هێرشی ئاسمانی ئەمریکا بۆ سەر هێزەکانی حەشدی شەعبی لە عێراق گووتی ئەوە کردەیەکی تیرۆریستیە.
لە بشێکی تری قسەکانیدا دەڵێت بوونی هێزەکانی بیانی لە عێراق بۆتە هۆکاری بشێوی ئاسایشی عێراق بۆیەش پێویستە هێزەکانی ئەمریکی و هەموو وڵاتانی تر عێراق بەجێ بێڵن .
رۆژی یەکشەممە بۆ یەکەم جار ئەمریکا لە ڕێگەی هێرشی ئاسمانی 5 بنکەی سەربازی حەشدی شەعبی عێراقی کردە ئامانج کە بە پێی دوایین زانیاری بۆتە هۆی کوشتنی 25 کەس لە میلیشیاکانی حەشد .
ئەمڕۆش بۆ جارێکیتر ئەمریکای بنکەیەکی حەشدی شەعبی لە ناو فڕۆکەخانەی کەرکوک کردە ئامانج