ئێران دەست بە سەر کەشتیەکی نەوت هەڵگردا دەگرێت

هێزەكانی سوپای ئێران لە ئاوەكانی كەنداو كەشتیەكی نەوت هەڵگریان  دەست بەسەردا گرت کە وەک خۆیان دەڵێن هەڵگری نەوتی قاچاغ بووە .

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا سوپای پاسدارانی ئێران ئاماژە بەوە دەکات ئەو کەشتییە لە لایەن هێزەتایبەتەکانی دەریایی ئێرانەوە لە نزیک دوورگەی ( ئەبوو مووسا ) دەستبەسەر کراوە و دوواتر ڕوون بۆتەوە هەڵگری نەوتی قاچاغە .

 

لەمبارەوە ماڵپەڕی ( ئەڵعالەم ) دەنووسێت ئەو کەشتیە سەر بە وڵاتێکی عەرەبی ناوچەیە ، بەڵام تا ئیستا هیچ وڵاتێکی عەرەبی ئەو هەوالەی پشتڕاست نەکردۆتەوە .

Back to top button