مایك پۆمپیۆ په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆك كۆماری عێراق ئه‌نجامدا، رایده‌گه‌یه‌نێت كاردانه‌وه‌ی گه‌وره‌مان ده‌بێت

 

مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ دوو پێوه‌ندی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌ز‌یرانی كاربه‌ڕێوه‌به‌ری عیراق و به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عیراق به‌ توندی دووپاتی كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌مریكا هاووڵاتییانی خۆی له‌ عیراق ده‌پارێزێت و به‌رگرییان لێ ده‌كات.

له‌و باره‌وه‌ مۆرگان ئۆرتاگۆس گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕوونی كرده‌وه‌ كه‌ پۆمپیۆ له‌ دوو پێوه‌ندی‌ ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێوه‌به‌ری عیراق و سه‌رۆك كۆماری عیراقدا جه‌ختی له‌سه‌ر پاراستنی هاووڵاتیانی ئه‌مریكا له‌ عیراق كردووه‌ته‌وه‌.

ئاماژه‌ی به‌و‌شكرد كه‌ سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆك كۆماری عیراق دووپاتیان كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌وپه‌ڕی به‌رپرسیاریه‌تییه‌وه مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ خۆپیشاندانه‌كه‌ی به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ به‌غدا ده‌كه‌ن و گه‌ره‌نتی ئاسایش و پاراستنی كادیرانی ئه‌مریكی و موڵك و سامانیان له‌ عیراق ده‌ده‌ن.

ئه‌م دوو په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌ پاش ئه‌وه‌ دێت كه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ خۆپیشانده‌رانی لایه‌نگری حه‌شدی شه‌عبی هه‌ڵیانگوتایه‌ سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ به‌غداو هه‌وڵیان دا بچنه‌ ناو باره‌گای باڵیۆزخانه‌كه‌وه‌ پاش ئه‌وه‌ی كامێراكانی شووره‌ی ده‌ره‌وه‌ی بالیۆزخانه‌كه‌یان شكاندو خاڵێكی پاسه‌وانیشیان سووتاند .

Back to top button