هێزەکانی مارێنزی ئەمریکی دوا دەرفەت دەدەنە لایەنگرای حەشدی شەعبی

 

لایەنگرانی حەشدی شەعبی گووشاریان خستۆتە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا و هێزەکانی مارێنز دوا دەرفەت دەدەنە ئەوانەی دەوری باڵیۆزخانەیان داوە .

 

بە پێی ئەو هەواڵانەی هەر ئیستا دەستی ” دەزگای میدیایی خواکوڕک ” کەوتووە ، لە بەغداوە پێیان ڕاگەیاندین ، لە دوای ئەوەی بۆ جارێکیتر لایەنگرانی حەشدی شەعبی ئەمڕۆ هێرشیان کردۆتەوە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا ، هێزەکانی مارێنزی ئەمریکی کە شەوی ڕابردوو خۆیان گەیاندۆتە ناو باڵیۆزخانە ، هۆشداریان داوەتە حکومەتی عێراق و ئەو خۆپیشاندەرانەی لایەنگری حەشدی شەعبین.

 

پێیان ڕاگەیاندراوە  کاتژمێری سفریان دیاری کردووە و تەقە لە خۆپیشاندەران دەکەن .

 

سەرچاوە هەواڵیەک دەزگای میدیایی خواکوڕک باس لەوە دەکات ، ڕاستەوخۆ هۆشداری داروەتە خۆپیشاندەران و دەسەڵاتدارانی حکومەتیش ئاگادار کراونەتەوە ، لە هەر ئەگەرێکدا فەرمانی تەقەی ڕاستەوخۆیان پێیە و بە هێچ شێوەیەک باڵیۆزخانەی جێناهێڵن .

Back to top button