دووبەرەکی کەوتە نێوان دووباڵی کەتایبی حزبووڵلا و فەرماندەیی حەشدی شەعبی

لە دوای داواکاری فەرماندەیی حەشدی شەعبی بۆ چۆڵکردنی بەردەم باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ناوچەی سەوز کە  بە هۆی هەڕەشەی هێزەکانی مارێنزی ئەمریکی دەرکرا ، لایەنگرانی کەتائیبی حیزبوڵلا ئەو داوایە ڕەت دەکەنەوە .

 

چەکداران و لایەنگرانی کەتائیبی حیزبوڵلای سەر بە حەشدی شەعبی وێرای ڕەت کردنەوەی ئەو داوایە دەڵین تا سووتاندنی تەواوەتی و وەیان داخستنی یەکجارەکی باڵیۆزخانەکە بەردەوام دەبن لە خۆپیشاندان و هێرش بردن ، دواتریش تا ئەوکاتەی ئەمریکا عێراق بە جێ دێڵێت .

Back to top button