رۆیتەرز : بە کاتیۆشا هێرش کراوەتە سەر ناوچەی سەوز و جادریە
رۆیتەرز لە زمان شایەتحاڵەکانەوە بڵاوکردەوە ئەمڕۆ ئێوارە بە کاتیوشا و هاوەن هێرش کراوەتە سەر گەڕەکی جادریە و ناوچەی سەوز ، گولـلە کاتیۆشاکان لە گۆڕەپانێک کەوتوونەتە خوارەوە کە باڵیۆزخانەی ئەمریکای لێ نزیکە .
وەک باس دەکرێت دەنگی تەقینەوەکان بە ڕادەیەک بوون کە زۆر دووتر لەو شوێنە دەنگیان بیستراوە .
هاوکات رۆیتەرز ئاماژە بەوە دەکات تا ئێستا خەساری گیانی ئەو هێرشە روون نییە، ئەوەی تا ئێستا زاندراوە زیانی مادەی بەر چەند تۆتۆمبێلێکی ماڵان کەوتووە .