لۆڤیگارۆی فەرەنسی كوشتنی قاسم سولەیمانی وەك مەرگی خومەینی بوو
ڕۆژنامەی لۆڤیگارۆی فەرەنسی ئاماژەی بەوە كردووە كە كوشتنی قاسم سولەیمانی لە دیدی ئێرانیەكان هاوشێوەی مەرگی ئایەتوڵڵا خومەینی بوو
ڕۆژنامەی لۆڤیگارۆ تیشك دەخاتە سەر ڕێوڕەسمی ماڵئاوایی كردن لە تەرمی قاسم سولەیمانی و دەنوسێت لە دوای مەرگی ئایەتوڵڵا خومەینی تا ئێستا هیچ مەڕاسیمیكی وەها ساز نەكراوە
قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودس لەلایەن زۆر لە چاودێرانی سیاسی بە سەرۆك كۆماری پێنچ وڵات دەناسرا بەهۆی چالاكیەكانی ناوبراو لە وڵاتانی عێراق سوریا لوبنان بەحرەین و ئێران