كۆبوونه‌وه‌ پارتی و یه‌كێتی كۆتایی هات

خواكوڕك

كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مرۆی نێوان یه‌كێتی و پارتی كۆتایهات و دواتر هه‌ریه‌كه‌له‌ فازڵ میرانی و مه‌لا به‌ختیار كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیان گرێدا و ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەیان خستەڕوو.

لە کۆنفرانسه‌كه‌دا فازڵ میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی رایگه‌یاند، ” له‌ ئێستادا هیچ پڕۆژەیەک تاوتوێ ناکرێت ئەگەر لەگەڵ یەکێتی تاوتوێ نەکرێت”. هه‌وره‌ها ووتی ” پێویستە لەسەرەتادا بگەینە ئاشتەوای و دواتر ڕێککەوتن بکەین”.

هه‌روه‌ها ووتی، “پڕۆژەی پارتی پەیامەکەی بارزانییە و ده‌مانه‌وێت بیکەنە پڕۆژەیەکی گشتی” ڕاشیگەیاند، “پرسی موچە و بودجە بە سیاسی کراوە و لایەنەکان دژی یەکتر بەکاریدەهێنن”.

دواتر مەلا بەختیار كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لەكۆنگرە رۆژنامەوانییەكەدا رایگه‌یاند، “كۆبوونەوەكەمان كۆبوونەوەیەكی باش بوو، كە تێدا باسی قەیرانی سیاسی‌و ئابووری هەرێممان كردو جەختمان كردەوە دەبێت كۆبوونەوەكان ئەنجامی هەبێت”.

هه‌روه‌ها مه‌لا به‌ختیار ده‌شڵێت، “كۆبوونەوەكە هیچ بڕیارێكی تێدا نەدراوەو بەردەوامی دەبێت‌و هەوڵیش دەدەین بۆ ئەوەی كێشەو قەیرانەكان بەهەموو لایەنەكانەوە چارەسەربكەین”.

Back to top button