سێ ڕۆژ لە دوای یەك .. فڕۆکەی نەناسراو پێگەکانی میلیشیا ئێرانیەکان و حه‌شدی شه‌عبی بۆردوومان دەکات

 

دوێنێ هەینی و بۆ جاری سێیەم فڕۆکە جەنگیە نەناسراوەکان هێرشی ئاسمانیان ئەنجام دا و پێگەی میلیشیا ئێرانیەکان لە دەورووبەری شاری ئەلبوکەمال لە ڕۆژهەڵاتی دێر الزور کردە ئارمانج و لەم هێرشانە دا پێگەی میلیشیای ئێرانیان لە گوندی مجاودە و بارەگایەکی دیکەیان لە گوندی عەباس بۆردوومان کران

سەرچاوە ناوەخۆییەکان گوتیان بەلایەنی کەم 8 چەکداری میلیشیای حەشدی شەعبی عێراقی لە بۆردوومانەکە دا کوژران و لەلایەکی دیکەوە فڕۆکە جەنگیەکان کاروانێکی میلیشیا ئێرانیەکان کە پێکهاتبوو لە چەندین کامیۆنی چەك و مووشەك و تەقەمەنی کرانە ئارمانج و لە ترسی بۆردوومانی فڕۆکەکان میلیشیای حزبولڵای لوبنانی هەڵسا بە گواستنەوەی تانکە سەربازیەکانی لە بارەگاکانی گەڕەکی جەمعیات بۆ ناوچەی پشتێنەی سەوز لە ئەلبوکەمال

Back to top button