عەلی خامنەیی دوای هەشت ساڵ دوورکەوتنەوە، ئهمرۆ دەچێتەوە سەر مینبەر و وتاری هەینی دەدات.
میدیاکانی ئێران لە هەواڵێکدا بڵاویان کردەوە، پاش هەشت ساڵ، ئهمرۆ هەینی، ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران، لە نوێژگەی شاری تاران، وتاری هەینی پێشکەش دەکات.
ئەو دۆسیانەی چاوەڕوان دەکرێت عەلی خامنەیی باسیان بکات بریتین لە، بابەتەکانی پەیوەست بەوڵاتەکەی و وڵاتانی دیکە، ئەگەریش هەیە هێرش بکاتە سەر ئەمریکا، ئەورووپا و ئیسرائیل.
هەروەک ئەگەر هەیە لە وتارەکەیدا هێرشی توند بکاتە سەر خۆپیشندەرانی وڵاتەکەی.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ، پاس، میترۆ، ئاسایش، پۆلیس و یەکێتی ژنان سەرقاڵی ئامادەکاری سبەینێن، گەراج و بازاڕ ڕێکخراوە و رێگاکانیش دادەخرێن.
دواین وتاری هەینی کە رێبەری ئێران پێشکەشی کرد، ساڵی ٢٠١٢ بوو. لەو کاتەوە لە وتاردان دوورکەوتەوە.