ئەنجومەنی پیرانی ئهمریكا رێوشوێنەکانی دادگاییکردنی دۆناڵد ترەمپ دەستپێکرد
ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا بە فەرمی، رێوشوێنەکانی دادگایکردنی دۆناڵد ترەمپی دەستپێکرد.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا، بە شێوەیەکی فەرمی رێوشوێنەکانی دادگایکردنی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی وڵاتی دەستپێکردووە.
ئەمەش دوای ئەوە هات، دوێنێ ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، ناردنی بەندەکانی لێپرسینەوەی ترەمپی بۆ ئەنجومەنی پیران پەسەندکرد.
دوێنێ میچ مەكۆنێڵ سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمارییەكان لە ئەنجومەنی پیران كە زۆرینەی ئەنجومەنەكە پێكدەهێنن رایگەیاند، پرۆژە بڕیاری تۆمەتباركردنی دۆناڵد ترەمپ و دادگاییكردنی بەمەبەستی لەسەركار لادان، دوای پەسەند كردنی لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەران، گەیشتوەتە ئەنجومەنی پیران.
دادگاییكردنەكە لەلایەن ئەندامانی ئەنجومەنی پیران كە رۆڵی دادپرس دەبیین، بە سەرپەرشتی جۆن رۆبەرتس سەرۆكی دادگای باڵای ئەمریكا بەڕێوەدچێت كە بڕیارە ئەمڕۆ وەكو سەرۆكی دەستەی دادگای پەرلەمانی سوێندی یاسایی بخوات، دواتریش هەر 100 ئەندامەكەی ئەنجومەنی پیران لە بەردەمیدا سوێندی دەستوری بخۆن وەكو ئەندامانی دەستەكە.