كوڕێك خۆی به‌ كچه‌ خۆشه‌ویسته‌كه‌یدا ته‌قانده‌وه‌

 

دوای ئه‌وه‌ی كوڕێك له‌ په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ كچێكی هاوشاری ناگاته‌ ئامانج و دواتر كچه‌كه‌ هه‌وڵده‌دات هاوسه‌رگیری له‌ گه‌ڵ كوڕێكی دیكه‌ بكات به‌ر له‌وه‌ی كچه‌كه‌ ماره‌ بكرێت، ئه‌و كوڕه‌ی كچه‌كه‌ی خۆش ده‌وێت خۆی پێدا ده‌ته‌قێنێته‌وه‌و هه‌ردوو گه‌نجه‌كه‌ كۆچی دوای ده‌كه‌ن.

میدیاكانی سوریا و سۆشیالمیدیای ئه‌و وڵاـه‌ چیڕۆكی رووداوێكی دڵته‌زێنینا بڵاو كردۆته‌وه‌ كه‌ به‌ گیان له‌ ده‌ستدانی كوڕێكی ته‌مه‌ن 23 ساڵان و كچێكی ته‌مه‌ن 22 ساڵ كۆتای هاتووه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌ مالپه‌ڕی سویداوت سوری بڵاوی كردۆته‌وه‌ كه‌  لە پارێزگای “السویدا‌و” كوڕێك به‌ ناوی حافز كه‌ ته‌مه‌نی 23 ساڵه‌ كچێكی بەناوی حەنان تەمەن 22 ساڵی خۆشویستوە و چەند جارێك چوەتە خوازبێنی، بەڵام داواكاریەكەی رەتكراوەتەوە. بۆیه‌ كوڕەكە كه‌ ماڵیان لە نزیك ماڵی كچەكە بوە و چاوەڕێی كردوە تا كچەكە لە زانكۆ گەڕاوەتەوەو كاتێك بەبەردەم ماڵیاندا تێپەڕیوە لەرێگەی نارنجۆكێكەوە خۆی و خۆشەویستەكەشی كوشتوە، ئەوەش دوای ئەوەی زانیویەتی خەریكە لە كەسێكی تر مارە دەكرێت.

بەپێی راپۆرتەكە، ساڵی رابردوش روداوێكی هاوشێوە لەهەمان پارێزگا رویداوە گەنجێكی 19 ساڵ بەناوی رامی لەماڵی خۆشەویستە 17 ساڵەكەیدا بەناوی بیسان خۆی تەقاندەوە، بەهۆی روداوەكەوە خۆی و كچەكە و دایكیشی بریندار بون، خۆی و كچەكە لەنەخۆشخانە گیانیان لەدەستدا.

هه‌روه‌ها میدیاكانی سوریا بڵاویان كردۆته‌وه‌ كه‌ رووداوی هاوشێوه‌ لەشاری لازقیەش بەهۆی كێشەوە لەنێوان دوو هاوسەردا دراوسێكەیان دەستوەردانی كردوە بۆ كۆتاییهێنان بەشەڕەكە، بەڵام پیاوی ماڵەكە نارنجۆكێكی تەقاندوەتەوە.

 

Back to top button