سەرۆكی هەرێم:پێویستە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی تیرۆر بەردەوام بێت

نێچیرڤان بارزانی لە داڤۆسەوە داوای بەردەوام بوونی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی تیرۆر دەكات لە عێراق و ئەوە دەخاتە ڕوو كە مەترسی تیرۆر كۆتایی نەهاتووە
لە دیدارێكیدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی سوێد ئان لێند سەرۆكی هەرێم بە سوێدیەكانی ڕایگەیاند كە تیرۆر لە عێراق هێشتا جێگەی مەترسیەو پێویستە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی تیرۆر لە كارەكانی بەردەوام بێت
نێچیرڤان بارزانی ئێستا لە لوتكەی ئابوری داڤۆس بەشدارەو بڕیارە چاوی بە چەندین كەسایەتی سیاسی جیهان بكەوێت

Back to top button