بارەگای ڕێکخراوی بەدر لە لایەن خۆپیشاندەرانی بەسرە سوتێندرا
بە پێی سەرچاوە هەواڵیەکانی عێراقی و شایەتحاڵان لە بەسرە ، بەسەدان کەسی خۆپیشاندەری توڕە هەڵدەکوتنە سەر بارەگای میلیشیاکانی ڕێکخراوی بەدر و ئاگری تێبەردەدەن .
لەم هێرشەدا کە هاوکات بوو لە گەڵ ناشتنی تەرمی جینات مادی ، ئەو چالاکوانەی دوو رۆژ پێشتر بە دەستی هەمان ئەوە هێزانە کوژرابوو ، خۆپیشاندەرێکیتر کوژراو 7 کەسیتریش بریندار بوون .
بە پێی دوایین زانیاریەکانیش لە زۆربەی شارەکانی عێراق تا ئێستا خۆپیشاندان بەردەوامەو و ڕێگا سەرەکیەکانیش داخراون وفەرمانگە حکومیەکانیش کارەکانی رۆژانەیان بە شێوەی ئاسایی بەرێوە ناچێت .