سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم پێشوزای له وه‌زیری به‌رگری عێراق ده‌كات
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ وه‌زیری به‌رگری عێراق سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كرد و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی كۆبوویه‌وه، هه‌ر ئەمڕۆ له لایه‌نەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لێكرا و چەند پرسێکی ئەمنیان تاوتوێکرد.
له دیداره‌كه‌دا مه‌سرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەدا کە تیرۆریستانی داعش ئێستا لە چەند ناوچەیەکی عێراق بوونەتە مایەی هەڕەشەیەکی جیددی بۆ سەر دانیشتووان و پێویستە هەماهەنگییەکی باشتر لە نێوان سوپای عێراق و پێشمەرگەدا هەبێت و بە شێوەیەکی هاوبەش رووبەڕووی ئەو مەترسییانە ببنەوە بەتایبەتی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم.
لای خۆشه‌وه نەجاح ئەلشەمەری وەزیری بەرگری عێراقیش وێڕای ستایشکردنی هێزی پێشمەرگە وەک بەشێک لە سیستەمی بەرگری عێراق کە رۆڵێکی کاریگەری لە تێکشکاندنی داعشدا هەبووە ، ئامادەییشی بۆ هەماهەنگی زیاتر لەو بوارەدا دەربڕی.
هه‌روه‌ها له دیداره‌كه‌دا دوا پەرەسەندن و پێشهاتەکانی بارودۆخی عێراق تاوتوێ کران. جەخت لە سەر گرنگی هەماهەنگی و هاوکاری نێوان سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگە کرایەوە بەتایبەتی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم.